English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزای نەیمار کەمکرایەوە 
2019-09-17 [11:15 AM]

ZNA  - ھەولێر


دادگای ناوبژیکاری وەرزشی ، ئەمڕۆ سزای سەر یاریزان نەیمار داسێلڤای بەرازیلی کەمکردووە لە راگرتنی لە سێ یاری چامپیۆنزلیگ . 

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیمار لە دوای تەواوبوونی یاری یانەی پاریس سانجێرمان و مانشستەر یونایتد لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ و ھەژمارکردنی لێدانێکی سزا بۆ یانەی مان یونایتد لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە ، نەیمار گووتبووی ئەم جۆرە ناوبژیکردنە ئابڕووچوونە . 

دوای یارییەکە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا نەیماری بۆ سێ یاری راگرت ، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان تانەی لە بڕیارەکە دا . 

ئەمڕۆش دادگاری ناوبژیکاری وەرزشی سزاکەی نەیماری لە یاری نەکردن لە سێ یاری کەمکردووە بۆ دوو یاری ، واتا نەیمار دەتوانێت لە سێیەم یاری کۆمەڵەی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی کلۆب برۆجی بەلجیکی یاری بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2257جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad