English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژه‌رانی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
2019-09-17 [12:47 PM]

ZNA-هه‌ولێر


راوێژكارانی  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی دوو پڕۆفیسۆری ناوداری ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتوون له‌  پڕۆفیسۆر فرانتزمان توێژه‌رو نوسه‌ر له‌واشنتۆن پۆست و د. ئیریك ماندێلا سه‌رۆكی تۆڕی زانیارییه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاشنای ره‌وش و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێن.

له‌سه‌ردانێكیاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 17 ی ئه‌یلولی 2019 دیدارێكیان له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا. 

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی كردن و پاڵپشتیی و پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌یان خسته‌ڕوو. هیواشی خواست ببنه‌ فاكته‌رێكی  گرنگ و كاریگه‌ر له‌گه‌یاندنی ره‌وشی ئێستای پێشمه‌رگه‌ و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان به‌گشتی. 

له‌و دیداره‌دا، توێژه‌رانی ئه‌مریكی ئاراسته‌ی كاركردن و ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌یان رونكرده‌وه‌، كه‌ پێشكه‌شی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad