English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانا مەلا خالید : کار لەسەر بیمەی تەندروستی دەکەین
2019-09-18 [06:39 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان دەڵێت: لەڕێگەی بیمەی تەندروستیەوە، هاووڵاتیانی هەرێم گرفتی نەشتەرگەریان نامێنێت.

پەرلەمانی کوردستان بیمەی تەندروستی کارادەکات لەڕێگەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان ڕاپۆرتی یاسایی بەرزکراوەتەوە لەقۆناغی داهاتوو  هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبن بەخاوەنی بیمەی تەندروستی، بڕیار وایە لەکۆنفراسێکی نێودەوڵەتی ووردەکاری یاساکە بخرێتە روو.


زانا مەلاخالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، بەسایتی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لەڕێگەی لیژنەکەیان لەپەرلەمان، کار لەسەر بیمەی تەندروستی، ڕاپۆرتیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردۆتەوە لەوێشەوە ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کراوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی کۆنفراسێکەوە بەبەشداری UN، لایەنە پەیوەندیدارەکان  خوێدنەوە و ووردبینی بۆ ئەم بابەتەبکرێت،پاشان دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە ئەبێتە پڕۆژەیاسای پەرلەمان لەهەوڵداین بۆئەوەی لەم ورزەی یاسادانان  هەرێمی کوردستان  ببێتە خاوەنی بیمەی تەندروستی.

زانا مەلاخالید گووتیشی: دەرکردنی ئەم یاسایە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان گرینگە، سوودمەندی سەرەکی دەبن، گرفتی نەشتەرگەریی و چارەسەری پزیشکی  هاووڵاتیانی هەژارو  کەم دەرامەت چارەسەر ئەبێـت بۆ نمونە گەر هاووڵاتیەک پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت باری دارایی باش نەبێت ئەوا لەڕێگەی ئەم یاساییە بەبەیمەی تەندروستی نەشتەگەری بۆ ئەنجام دەدرێت چارەسەر پزیشکی بۆدەکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاشی گەیاند: لەئێستادا ڕاپۆرتەکە لە وەزارەتی تەندروستیە، دوای خستنەرووی ئەم بابەتە و بەدواداچوونی وورد بڕیاری سازدانی کۆنفراس دەدرێت ئەوان چاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ ئەوەی بڕیاری سـازدانی کۆنفراسەکە بدرێت بەنوسراو ئاڕاستەیان بکرێت.

لەمبارەیەوە دکتۆر مەحەمەد قادر، ووتەبێژی وەزارتی تەندروستی بۆ سایتی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گووتی: ئەو ڕاپۆرتەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان، لە وەزارتی تەندروستیە لەقۆناغی ووتووێژو بەدواداچوون دایە تاکو کۆبوونەوە ئەنجومەنی وەزارەتی لەسەر نەکرێت روون نیە ووردەکاری یاساکەو کۆنفراسەکە چۆن دەبێت، لەکۆنفراسە تەندروستیەکە ناوەڕۆکی بابەتیانە دەخرێتەروو، پاشان ڕاسپاردەی کۆنفراس ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

هۆزان سەمەد





ئەم هەواڵە 2434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad