English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
14 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن‌
2019-09-18 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەماوەی 10 رۆژی رابردودا 14 تۆمەتبار بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون و شەوی رابردوش دەست بەسەر 25 ماتۆڕسكیلی بێسەرەتادا گیراوە.

لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی 10 ڕۆژی ڕابردوی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری توانراوە 14 تۆمەتبار دەستگیربكرێن بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.

بەپێی راگەیەندراوەكە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە كە تۆمەتبار ڕاگیراوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك.

چوار تۆمەتباری دیكەیان بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراون كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و لەو ڕێیەوە پارەیان لەهاوڵاتیان سەندوە.

چوار تۆمەتباری دیكەشیان بەپێی ماددەی 477 لەیاسای سزادان دەستگیركراون كە تۆمەتباران هەستاون بە زیانگەیاندن بەموڵك‌و ماڵی گشتی.

سێ‌ تۆمەتباری تریان بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراون.

یەكێك لە تۆمەتبارەكانی تر بەپێی ماددەی 21ی چەك‌ دەستگیركراوەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.

تۆمەتبارێكی تریان بەپێی ماددەی 402 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە، ماددەکە هەمو ئەو تاوانانە دەگرێتەوە كە دژی دابونەریتی گشتین.

پۆلیسی سلێمانی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەدرێژەی هەڵمەتەكانی پۆلیسی سلێمانی‌و دانانی بازگەی‌ کاتی‌، شەوی ڕابردو بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دەستیگرت بەسەر 25 ماتۆڕسكیلی بێسەرەتاو 67 پەردەی ئۆتۆمبێل‌و زیاتر لە 15 لەزگەی جامی ڕەش لێكرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 2350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad