English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مەکسیک ٢٩ تەرم لە کیسەی پلاستیکدا دۆزرانەوە
2019-09-18 [07:57 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی سێشەممە ١٧ ئەیلوول، لە زمان بەرپرسانی مەکسیکییەوە بڵاوی کردەوە: ٢٩ تەرم لەنێو زیاتر لە ١٠٠ کیسەی پلاستیكدا دۆزراونەتەوە کە لە گۆرێکی بەکۆمەڵدا بن خۆڵ کرابوون.

ئەم تەرمانە لە ویلایەتی "خالیسکو" لە خۆرئاوای مەکسیک دۆزراونەتەوە.

لە نێوەی یەکەمی ئەم ساڵی زایینیدا، مرۆڤ‌کوشتن لە مەکسیک ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و چاوەڕوان دەکرێت رێژەی کۆژراوان لەچاو ساڵی رابردوو زیادتریش بێت.

لە ماوەی ساڵێکدا لە مەکسیک ١٣ هەزار تەرمی تەواو و ١٦ هەزار تەرمی دیکەی ناتەواو دۆزراونەتەوە. بەرپرسانی ئەم وڵاتەش دەڵێن  چاوەڕوانن ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر بێت.

لە مەکسیک باندەکانی رکابەری کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر زیاتر رەقیبەکانی خۆیان دەکوژن و لە شوێنی نادیار بن‌خۆڵیان دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 4780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad