English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلێك سەرۆك بارزانی رابەرایەتی بكات دەگات بە ئامانج..
2019-09-18 [08:35 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلا وشوانی


پارتی دیموكراتی كوردستــان، هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی كوردستانە و سەرۆك بارزانیـیش دەڵێت، ئێمە هەموو خەبات و تێكۆشانمان بۆ ئەوە بووە گەلی كورد سەرفراز بژیت، ئومێدی زۆریشمان هەیە سەرۆك بارزانی گەلە ستەمدیدە و زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیەنێتە مەنزڵی ئارامی و ئاســوودەیی. سەرۆك بارزانی‮ ‬بەدیلی‮ ‬نییە ئێمە دەزانین بە چ شێوازێكی‮ ‬هەست كردن بە بەرپرسیارەتی‮ ‬رەفتار دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬بگەیەنێتە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەربەخۆیی،‮ ‬ئەمە رەوشتی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬سەركردەو نیشتمانپەروەرە‮. ‬ئەمە دروشمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی. لە رٍاستیدا هیچ دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ڕاستەقینە دروست و نایەتە كایەوە بەبێ‮ ‬ڕەچاوكردنی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬لە كوردستان لە ژێر سێبەری‮ ‬بڕیارە تازە و گرنگەكانی‮ ‬میللەتەكەمان بە چاودێری‮ ‬وسەركردایەتی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬جاڕدانی‮ ‬دەوڵەتی سەربەخۆیی ‮ ‬كوردستان سەرۆك بارزانی، فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬ كوردستان‮ . ‬وە دیارە جەماوەری‮ ‬بەشەڕەفی‮ ‬كوردستان هەر هەموویان پێشمەرگەن لە پێناو رزگاری‮ ‬و ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬بە خاوەن بوونی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد مافە‮ ‬ڕەوا و زەوت كراو و پەنا دراوەكانی‮ . ‬بۆ ئەوەی جارێكی‮ ‬تر توشی‮ ‬كارەسات و ماڵوێرانی و ژێر دەستی نەبینەوە ..بێ‌ گۆمان میللەتێك خاوەنی كەسایەتییەكی كوردپەرەور و نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری وەك پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی بێت ، بە دڵنییاییەوە دەگات بە ئامانج.ئەوەی پارتی و بارزانی، لەوانی تر جیا دەكاتەوە ، هەرستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەرەوەریەتیخەباتی نەپساوە و بەردەوامی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی ، لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و حەفتا و سێ‌ ساڵ گیانفیدایی و نهێنی مانەوەی وەك پارتێكی خۆڕاگر دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنیەوە، مستەفای بارزانی نەمر وەك كەسایەتیەكی ڕۆحی و خەباتگێڕ بە هەناسەیەكی دوور و درێژ ڕێباز و فكری خۆی داڕشت بۆ بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، كە دواتر ئەندام و لایەنگران و دڵسۆزانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم ڕێبازە پیرۆزەیان پەیڕەوكرد، ئەمەش ڕوون و ئاشكرایە لە ماوەی حەفتالە ساڵی تەمەنی ئەندامان و دڵسۆزانی پارتی لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕێیازی (بارزانی نەمر) بەردەوامن و پاڵپشتی پۆڵایین.ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد بە دونیا . پێداگری لە سەر بەخۆیی و ئابووری و سیاسیی . رێگریكردنی لە كەوتنی كۆبانێ‌ . پرۆسەی ئاشتی لە ساڵی 2012 تا 2015 . راكێشانی سەرنجی وڵاتانی زڵهێزی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان و كردنەوەی باڵیۆزخانەی دەیان وڵاتی جیهان .. كۆمپانیایی ئابووری . رێگری كردن لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ هەرێمی كوردستان . ناساندنی پێشمەرگە وەك هێزێكی نیزامی و دانپێدانانی لە لایەن وڵاتانی جیهان .سڕینەوەی ناوی پارتی و یەكێتی لە لیستی تیرۆر هتد.. هەر بۆیە لە ئێستادا لەگشت پارچەكان و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لەم دۆخە ناسكەی كورد پێیدا تێپەڕدەبێت بارزانی تاكە سیمبولی دڵنیاكردنەوەی تاكی كوردە و نەتەوەی كورد لەو باوەڕەدایە چارەسەری كێشەی كورد تەنها لەسەر دەستی ئەم مەزنە دەبێت، كاتێك باس لەوە دەكرێ كە سەرۆك بارزانی لە پابەندبوونی بە رێبازی بارزانیی نەمرەوە لە سەختی قۆناغەكانی خەباتەوە بۆ ئامانجە نەتەوەییەكانی روانیوە، تەنیا ئاوات و ئامانجی راستەقینەی گەیاندن و جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە نەتەوەیییە كە خەڵكی كوردستان دەیان ساڵە تێكۆشانی بۆ دەكات . بۆیە سەرۆك بارزانی بە هەموو پێوەرێك سیمبولی نەتەوەیی كورد وكوردستانە .





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad