English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە
2019-09-18 [09:56 AM]

ZNA - هەولێر


تاران له‌ رێگای سویسراوه‌ به‌ توندی هۆشداریی داوه‌ته‌ ئه‌مریکا و رایگەیاندوە وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌ر هێرشێک ته‌نانه‌ت سنوردار، به‌په‌له‌ و توند ده‌بێت.

ئێران‌ له‌ ڕێگای باڵیۆزخانه‌ی سویسرا، نامەیەکی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆشکی سپی کردووە‌ و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر هه‌نگاوێکی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ دژی ئێران به‌ توندی هۆشداری داوە‌ و هاوکات ئه‌وه‌شی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئێران ده‌ستی له‌ هێرشه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی سه‌عوودیا هه‌بێت.

هه‌روه‌ها له‌ نامه‌که‌دا ئیدانه‌ی لێدوانه‌کانی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سەر ئێران کراوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ که‌ وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌ر هێرشێک ته‌نانه‌ت سنوردار، به‌په‌له‌ و توند ده‌بێت و ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌ش ناگرێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ئامانجه‌کانی به‌ربڵاویش بێت.





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad