English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی ئه‌منی ئێران: هه‌وڵ ده‌ده‌ین سنورێك بۆ كێشه‌كان دابنێین
2019-09-18 [10:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر



رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی له‌ زاری گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئه‌منی ئێران وتی، دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی سعودیه‌، ئێران ده‌یه‌وێ سنورێك بۆ كێشه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت، به‌ڵام وتیشی، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بكرێته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی رووبه‌رووی وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ر ده‌بێت.

عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران به‌ رۆژنامه‌ی ئیعتیمادی راگه‌یاندوه‌، سیاسه‌تی ستراتیژی ئێران ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌، ئاستی ئاڵۆزی قه‌یرانه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌ وه‌ڵامێكی وێرانكه‌ر و گشتگیر ده‌ستدرێژیكه‌ران توشی سه‌رسوڕمان بكات.

پێشتر سعودیه‌ رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئێران په‌یوه‌ندی به‌هێرشی سه‌ر هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، واشنتۆنیش پێی وایه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌یه‌، لای خۆیه‌وه‌ ئێرانیش ئه‌و بانگه‌شانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad