English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سعودیه‌، فه‌ره‌نسا شاره‌زا ده‌نێرێت
2019-09-18 [10:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن رایگه‌یاند، بۆ یارمەتیدانی لێکۆڵینەوەکان و دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، فەڕەنسا ژماره‌یه‌ك شارەزا دەنێرێت.

کۆشکی ئیلیزیێە وتی ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و بە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمانی ڕاگەیاندووە فەڕەنسا بە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پابەندە.

بەیاننامەکە باسی له‌وه‌ كرد، وەکو وەڵامێک بۆ داواکەی سعودیە، سەرۆک ماکرۆن بە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمانی ڕاگەیاندووە فەڕەنسا کۆمەڵێک شارەزا دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا کە ئامانج لێیان ئاشکراکردنی سروشت و سەرچاوەی هێرشەکەیە.

فەڕەنسا دەڵێت ئەو هێرشەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە لەوانەیە زیان بە هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بگەیەنێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad