English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ : میسی وای لێکردم ببمە یاریزانێکی باشتر 
2019-09-18 [11:17 AM]

ZNA  - ھەولێر



 

کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی دەڵێت ، من و میسی ھاوڕێ نین بەڵام بەیەکەوەی قۆناغێکی باشمان ھەیە لە رکابەری کردن لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیھان . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆڕت رۆنالدۆ رایگەیاند : ئارەزوو دەکەم جارێکی دیکەش تۆپی زێڕین بەدەست بھێنم و من شایەنی ئەو خەڵاتەم . 

ھەروەھا گووتیشی : میسی یاریزانێکی نایابە و بەشێکی گرنگە لە مێژووی تۆپی پێ ، لەبەر ئەمە پێویستە بۆ جاری (٦ ، ٧ ، ٨) تۆپی زێڕێن بەدەست بھێنم بۆ ئەوەی پێشی بکەومەوە . 

رۆنالدۆ راشیگەیاند : من و میسی ھاوڕێ نین ، بەڵام بەیەکەوە رکابەریمان ھەبووە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزان . 

رۆنالدۆ ئاماژە بەوەشدا ، لەگەڵ میسی پەیوەندییەکی باشمان ھەیە و ئەو وای لێکردم ببمە یاریزانێکی باشتر و منیش پاڵنەر بووم بۆ ئەوەی میسی باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad