English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرى خوێندنى باڵا: پەیوەندیەکانمان بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى لەگەڵ وڵاتى چین فراوانتر دەکەین‌
2019-09-18 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئارام محمد قادر، وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگه‌ڵ نیی رۆتشی، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین لە هەولێر و وەفدى یاوەرى كۆبووه‌وه‌، رایگه‌یاند، بۆ ئاڵوگۆڕى زیاترى زانستی بەتایبەت له‌ پرۆگرامەکانى تایبەت بە مامۆستا و فەرمانبەران جەخت لە فراوانترکردنى پەیوەندیەکانمان ده‌کەینه‌وە.

کونسوڵى گشتى کۆمارى میللى چین لە وتەیەکدا باسى لە پەیوەندییە که‌لتورى و مێژوییەکانى هەردو گەل کرد و، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە زانستییەکان کرد بەتایبەت بۆ ئاڵوگۆڕى که‌لتورى و سود وەرگرتن لە ئەزمونى زانستى وڵاتى چین، لەو چوارچێوەیەشدا وتى: ساڵانە ژمارەیەک لە خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕى زانستی و كه‌لتوری سەردانى چین دەکەن و، لەوێوە شارەزاى ئاستى پێشکەوتنەکانى ئەو وڵاتە دەبن، هەروەک باسیشى لە هەنگاوەکانى کردنەوەى بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەددین کرد.

لەلایەن خۆشیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى کونسوڵگەرى وڵاتى چین سوپاسى کۆمارى میللى چینى کرد بۆ ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگیەى لەگەڵ وەزارەتەکەیان لە بوارى  زانستى و ئاڵوگۆڕى که‌لتورى و فەرهەنگى هەیەتى، بۆ ئەمەش هاوکارییەکانى بۆ کردنەوەى بەشى چینى لە زانکۆى سەڵاحەددین و، ئاشنابونى خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بە دامەزراوەکانى ئەو وڵاتەو چەندین هەماهەنگى تر لە نێوان هەردولا بە گرنگ وەسفکرد، بەتایبەتیش ئاشناکردنى خوێندکارانى زانکۆکان لە ڕێگەى کۆمپانیاى هواوى بە پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکانى کۆمپانیاى ناوبراو و، نوێترین داهێنانى کۆمپانیاکە لە بوارى ڕاهێنان و ئەلیکترۆنیدا.

لەو چوارچێوەیەشدا د. ئارام محمد، دوپاتیکردەوە پرۆسەى خوێندن و ئاستى زانست لە وڵاتى چین بۆ ئێمە جێگەى بایەخەو دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین، بۆ ئەمەش داواى لێکردن ئاستى پەیوەندییەکان فراوانتر بکرێت و، لە داهاتودا پرۆگرامەکان مامۆستاو فەرمانبەرانیش بگرێتەوە بۆ ئەوەى ئاڵوگۆڕى زیاترى ئەکادیمى و زانستیمان لەگەڵ وڵاتى چین هەبێت، بەتایبەت لە پێشکەشکردنى سكۆله‌رشیپی هاوبەش لە نێوان دامەزراوە زانستى و ئەکادیمییەکانى هەردولا.

 

 





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad