English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
2019-09-18 [04:54 AM]

ZNA - هەولێر


نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە لە لای هەندێک دەزگای راگەیاندنی نابەرپرسیارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی  لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن. لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە کە گوایە حیزبێک دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە. سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/9/18





ئەم هەواڵە 3877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad