English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان ... له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا ده‌یان هاوڵاتی به‌هه‌ڵه‌ كوژران
2019-09-19 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشكرایان كرد، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌فغانستان بە پشتیوانی ئەمەریکا هێرشێكیان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاته‌كه‌ ئه‌نجام دا به‌هۆیه‌وه‌ بەلانی کەم 30 هاوڵاتی کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

سێ بەرپرسی حکومی رایانگه‌یاند، دوێنێ شەوی چوارشەممە بۆ لەناوبردنی حەشارگەیەکی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هێرشێكی ئاسمانیان ئه‌نجام دا، بەڵام بە هەڵە لەنزیک یەکێک لە کێڵگەکانەوە جووتیارەکانی کردۆتە ئامانج.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی هەرێمی نەنکەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان سوهراب قادری وتی، هێرشە ئاسمانییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 30 جووتیار و بەلانی کەمەوە 40 کەسی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان هێرشەکەی پشت ڕاستکردەوە بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر قوربانییەکان نەدا.

 





ئەم هەواڵە 4714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad