English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی له‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پێگه‌یشت
2019-09-19 [09:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی نامەی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە کە بەهۆی هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەی ئاراستەی کردبوو، تێیدا رایگده‌گه‌یه‌نێت، هاونیشتمانیان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێزبکەین.

دەقی نامەکەی عومەر سەید عەلی:

برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

دوای سڵاو و رێز

زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی ‌و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەربکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.

هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ‌و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێزبکەین.

لەگەڵ رێزدا

براتان

عومەر سەید عەلی

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان





ئەم هەواڵە 3082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad