English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: ئومێده‌وارین پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا زوو كۆتاییان پێبێت
2019-09-19 [09:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانی تایبه‌ت به‌ پێکهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌، وتی، ئومێده‌وارین زوو کۆتاییان بێت.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، گه‌یر پیده‌رسن نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا "دوایین کاره‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌و بابه‌ته‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت و ئومێده‌وارین زوو کۆتاییان بێت."

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئومێدی خواست پێکهێنانی ئه‌و لیژنه‌ ده‌ستوورییه‌ که‌ له‌ کانوونی دووه‌می 2018 ڕێککه‌وتنی له‌سه‌رکرا، له‌ 150 که‌س پیکبێت و "هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ بێت له‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ تراژیدییه‌."

نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێکی نوێ بۆ سووریا به‌ بنه‌مایێکی سه‌ره‌کی له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سووریا داده‌ندرێت که‌ له‌ ساڵی 2011 ده‌ستی پێکرد و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژراون و ملیۆنه‌ها که‌سی دیکه‌ش بوونه‌ته‌ ئاواره‌ و کۆچبه‌ر.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad