English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى: زۆربه‌ى بیناو باڵه‌خانه‌كان مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تیان تێدایه‌
2019-09-19 [09:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقانیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ئاوات عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌لامه‌تى باڵه‌خانه‌كانى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامی سلێمانى له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا پێكهێنراوه‌ و نوێنه‌رى هه‌موو دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تێدایه، رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى بیناو باڵه‌خانه‌كان ده‌كات و له‌ چۆنیه‌تى پابه‌ندبون و جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى سه‌لامه‌تى ده‌كۆلێته‌وه‌ وه‌ك " دانانى پلیكانه‌ى سه‌لامه‌تى له‌رووكارى ده‌ره‌وه‌ى بینا بۆ حاڵه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر و هه‌ر رووداوێكى له‌ناكاو، دانانى سیستمى ئاگاداركردنه‌وه‌ و بونى ئامێرى ئاگر كوژاندنه‌وه‌ و مۆڵه‌تى كاركردن و به‌گشتى سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنمایه‌كانى سه‌لامه‌تى.

له‌باره‌ى پابه‌ندبونى بیناو باڵه‌خانه‌كان به‌جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌لامه‌تى باڵه‌خانه‌كان وتى، سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانى لیژنه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا كارگه‌رى زۆرى هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ى به‌دیده‌كرا له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى لیژنه‌كه‌ كه‌مترین شوێن پابه‌ندن بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا به‌دى ده‌كرێت زۆرینه‌ى بیناو باڵه‌خانه‌كان پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێ كردنى زۆربه‌ى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى له‌ دانانى پلیكانه‌ى ده‌ربازبوون و بونى ئامێره‌كانى ئاگاداركردنه‌وه‌ و ئاگركوژاندنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى ترى سه‌لامه‌تى.

ئاوات عه‌لى باسی له‌وه‌ش كر، بونى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى له‌ بیناو باڵه‌خانه‌كان كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كانى وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان و كرێكاران،  ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ڕان و به‌دواداچونه‌كانى و خاوه‌نى هه‌ر بیناو باڵه‌خانه‌یه‌ك پابه‌ندن نه‌بێت به‌ جێبه‌جێ كردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى سه‌لامه‌تى رووبه‌ڕووى سزایى یاسایى ده‌كرێته‌وه‌ و ماوه‌یه‌كیش دیارى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

لیژنه‌ى سه‌لامه‌تى باڵه‌خانه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و 36 لیژنه‌یه‌ى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمامیه‌تى سلێمانى و كارى لیژنه‌كه‌ به‌دواداچون و چاودێریكردنى بیناو باڵه‌خانه‌ بازرگانى و حكومییه‌كانه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى سه‌لامه‌تى، ئامانجى لیژنه‌كه‌ش رێگرى كردنه‌ له‌ رووداوى نه‌خوازراو پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و ئه‌و كرێكارانه‌یه‌ كه‌ له‌و شوێنانه‌ كارده‌كه‌ن .

 

  راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى





ئەم هەواڵە 2254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad