English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌ داوای 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ عێراق كردوه‌
2019-09-19 [10:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، سعودیه‌ داوای له‌ عێراق كردوه‌ 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ پاڵاوگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات.

رۆیته‌رز به‌ وه‌رگرتنی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ وتی، ریاز داوای له‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق كردوه‌، 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ دابینی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ پاڵاوگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئارامكۆ له‌ سعودیه‌ به‌رهێرش كه‌وتن و زیانی به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وت.

رۆژی شەممە 14-9-2019 لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە فڕۆکەی بێفڕکەوان، هێرشکرایە سەر دوو دامەزراوەی سەرەکی ئارامکۆ، کۆمپانیای نەوتی سعودیە. حوسییەکان هەرزوو بەرپرسیارییەتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند، رۆژی یەکشەممەش ڤیدیۆی ئەنجامدانی ئەو هێرشەیان بڵاوکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 2155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad