English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی بەرهەمی نەوتی سعوودیە بەرز دەبێتەوە
2019-09-19 [12:44 PM]

ZNA - هەولێر


كۆمپانیای كلێپەر رایگەیاند، ھەناردەی نەوتی سعوودیە لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ، بەنزیكەی 6 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل جێگیربووە.

كۆمپانیای كلێپەر لەبارەی ھەناردەی نەوتی سعوودیەو كاریگەری ھێرشەكانی سەر دامەزراوە نەوتییەكان ئاشكرایكرد ، كەشتی نەوتی ئیكۆ لیدەر لە بەندەری رەئس تنورە لە 18 ئەم مانگە بەرێكەوتووەو ھەروەھا 7 بارھەڵگری دیكەش نەوتی سعوودیەش چاوەڕێ باركردنی نەوتن كە لەشەش كەشتی قەبارە گەورە پێكھاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، لەچەند رۆژی داھاتوو سعوودیە دامەزراوە نەوتییەكانی رێكدەخاتەوەو ئاستی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوتی لەوەی ئێستا بەرزدەكاتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا ھێرشكرایەسەر دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ ، زیانێكی زۆری بە كێڵگە نەوتیەكانی سعوودیە گەیاند.





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad