English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی روونكردنه‌وه‌ێك بلاوده‌كاته‌وه‌
2019-09-22 [05:37 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی عێراق روونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دەدات، کە باسیان لە لەمردن رزگاربوونی عەبدولمەهدی و شاندی یاوەری دەکرد.

رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، گەیشتە کۆماری میللی چین.

رۆژی شەممە 21-9-2019، بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە عادل عەبدولمەهدی و شاندەکە لەسەر پردێک بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، تووشی رووداو بوونە.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی عێراق لەبارەی ئەو دەنگۆیەوە، بە ماڵپەڕی (RT)ی رووسی راگەیاندووە، رووداوەکە سروشتی بووە و هیچ مەترسییەکی لەسەر ژیانی عەبدولمەهدی و شاندە یاوەرەکەی، دروست نەکردووە.

شاندەکە سێ بەرپرسی کورد لە حکوومەتی عێراق و سێ پارێزگاری هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت.

ئەو بەرپرسە کوردانەی یاوەریی عەبدولمەهدی دەکەن بۆ چین:

- فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق

- بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردەنەوەی عێراق

- ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە چین

- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر

- هەوڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad