English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا هێزی زییاتر بۆ سعودیه‌ ده‌نێرێت
2019-09-22 [05:52 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمریکا هێز بۆ سعودیە و ئیمارات دەنێرێت، چەکی سەربازی زیاتریش بۆ ئەو وڵاتانە دەنێرێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێ دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئارامکۆ پلانی نوێیان داناوە، دڵنیاییش دەدەنە تاران کە واشنتن بەرگری لە سعودیە و ئیمارات دەکات.

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی: "ئەمە یەکەم هەنگاومانە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان، لەبەر ئەو هۆکارانە دەبێ یارمەتی سعودیە بدەین، ئەوەش لەرێگەی ناردنی هێز و کەلوپەلی سەربازییەوە، دەبێ بەرگریی سعودیە و ئیمارات بەهێزتربکەین، دووەم بۆ ئەوەیە ئاسانکاری جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز دابینبکەین، سێیەم شت بۆ ئەوەیە دڵنیا بینەوە کە ئێمە پارێزگاری و بەرگری لە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لەرێگەی یاساکانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێ ئێران بهێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ".

تاوەکو ئێستا ژمارەی تەواوی ئەو سەربازانە دیار نییە، هەرچەندە هەندێ سەرچاوە باس لە کەمتر لە هەزار سەرباز دەکەن.

لە هەمانکاتدا گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامن و مانگ دوای مانگ قورستر دەبن. لە کۆشکی سپی و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ترەمپ سزا نوێکانی بۆسەر بانکی ناوەندیی ئێران راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "باشە، ئەمانە بەهێزترین سزاکانن کە تاوەکو ئێستا بەسەر وڵاتێكدا سەپێندرابن. ئەو ئاستەی سزاکان کە لەسەر ئێران دانراون بەرزترینن. دوایین سزاکانی ئێمە ئەمجارە بانکی ناوەندیی ئێرانە. ئێران رووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە، نەوەک تەنیا لەگەڵ ئێمە بەڵکو لەناوخۆیشیدا کێشەی هەیە. ئێمە تاوەکو ئێستاش خاوەن بەهێزترین هێزیی سەربازیین لە جیهان و چوونەناو ئێران بڕیارێکی ئاسانە، لەڕاستیدا ئاسانترین بڕیارە و زۆربەی خەڵک پێیانوایە کە لە دوو چرکەدا دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین".

بەڵام بەرپرسانی ئێرانیش هۆشداریی دەدەنە ئەمریکا و هاوپەیمانە کەنداوییەکانی لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەیان.

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: " ئاگاداربن، هەر هێرشێكی سنووردار لەسەر ئێران، بە سنوورداری نامێنێتەوە، ئێران سزای ئەوانە دەدات کە دووژمنکاری دەکەن و ناوەستێت تاوەکو ئەو دەمەی دووژمنکاران بە تەواوەتی تێکبشکێنێت".





ئەم هەواڵە 4099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad