ZNA – ھەولێر
لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى چوارەمی خولی ئیتاڵیا یانەى یوڤانتۆس لەناو یاریگاى ئالیانز ستادیۆم میوانداری یانەى هێلاس ڤیرۆنای کرد.
یانەی یوڤانتۆس لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا به ڕابهرایهتی كریستیانۆی پورتۆگالی بردنەوەیەکی زەحمەتی بەدەستهێنا.
هەرچەندە یانەی هێلاس ڤیرۆنا سەرەتا لە خولەکی ٢٠ بە گۆڵی یاریزان ڤیلۆسۆ پێشکەوت، بەڵام لە خولەکی ٣١ رامزی توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ یۆڤی بکات و گێمی یەکەم ١-١ بە کۆتا بهێنێت.
لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 49 کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم بردنەوەی بۆ یانهكهی تۆمارکرد.
بەم سهركهوتنە یانهی یوڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە له پلهی دووهمی ڕیزبهندی و بەجیاوازی دوو خاڵ لەدواى ئینتەرمیلانی پێشەنگەوەیە.
ئەم هەواڵە 7168جار خوێندراوەتەوە |