English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌ كه‌ركوك به‌رده‌وامه‌
2019-09-22 [06:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕای دەگەیەنێت تا ئێستا چەندینجار بەڵێنمان پێدراوە دوورخستنەوەی بەرپرسانی كورد لە پۆستەكانیان ڕابگیرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە پرۆسەكە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیارە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەش لە پۆستەكانیان دوور بخرێتەوە و ئێمە ڕامان گرتووە.

 

ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند: "تا ئێستا چەندینجار بەڵێنمان پێدراوە دوورخستنەوەی بەرپرسانی كوردی شارەكە لە پۆستەكانیان ڕابگیرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پرۆسەكە تا ئێستا بەردەوامە و لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا عەقید دانیال جەبار بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك لە پۆستەكەی دوور خرایەوە".

 

گوتیشی "ئێستا بڕیارە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی كورد لە پۆستەكانیان دوور بخرێتەوە، بەڵام ئێمە بڕیارەكەمان ڕاگرتووە و گوتوومانە قبووڵی ناكەین و چاوەڕێین پارێزگاری كەركووك لە سین بگەڕێتەوە تا لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵدا بكەین".

 

ئاماژەی بەوەش دا "لابردنی بەرپرسانی كورد لە شارەكە سیاسەتی داڕێژراوی بەغدایە و لەلایەن ڕاكان سەعیدەوە جێبەجێ دەكرێت".

 

پێشتر جوان حەسەن زەنگەنە، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاندبوو: "لە پاش ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 وە زیاتر لە 50 بەرپرسی كورد لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە".

 





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad