English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حووسییه‌كان :هەڕەشە لە وەڵاتێک دەکەن
2019-09-22 [07:02 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌ركرده‌یەکی حووسییه‌كان راگەیاند، ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان نه‌داته‌وه‌ هێرشی زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

محه‌مه‌د عه‌لی حووسیسەرکردە لە حووسیەکان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وا هێرشی زیاتر بۆسه‌ر سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دوێنێ‌ شه‌ممه‌ به‌ناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی حووسییه‌كان، مه‌هدی مشات ئاشكرایكردبوو هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سعوودیه‌ راگرتووه‌ و داواشیكرد كه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان بگرێته‌به‌ر.

به‌ بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆنتڕۆڵكردنی شاری سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن، به‌ هه‌زاران ئه‌ندامی حووسییه‌كان له‌ شاره‌كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.

له‌ میانی گردبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی حووسی گوتی: ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌هدی مشات سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی هێرشه‌كان ره‌ت بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ هێرشی زیاتر ده‌كرێته‌ سه‌ر سعوودیه‌.

ئاماژەی بەوەش کرد: هێز و توانای سه‌ربازییمان به‌رده‌وام له‌ پێشكه‌وتندایه‌ و هه‌ر شوێنێك بمانه‌وێت گورزی لێ ده‌وه‌شێنین.
 





ئەم هەواڵە 4522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad