English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن: ترەمپ دەزانێ من شکستی پێ دەهێنم
2019-09-22 [07:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کاندیدێکی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات، رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەزانێ ”شکستی پێدەهێنم“.

جۆ بایدن، کاندیدێکی دیموکراتەکان لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردن لە ویلایەتی ئیوا، رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە سکاڵایەک لە دادگا لە دژی ئەو بەرز بکاتەوە.

جۆ بایدن بە توڕەییەوە گوتویەتی، دۆناڵد ترەمپ دەزانێ ”شکستی پێ دەهێنم“، بۆیە داوای هاوکاریی لە بێگانە دەکات بۆ ئەوەی ”لە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دوور بخاتەوە“.

ئەو کاندیدەی دیموکراتەکان کاندیدی کۆمارییەکانی بە بەکارهێنانی پۆست و دەسەڵاتەکەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی و شکست پێ هێنانی رکابەرە ناوخۆییەکانی تۆمەتبار دەکات.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، کە ترەمپ داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە سکاڵا لە دژی جۆ بایدن بەرز بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو کاتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە، هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا، کردووە.

رۆژی پێنجشەممە 25-4-2019، جۆو بایدن، سیاسەتمەدار و جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا(جێگری باراک ئۆباما لە 2009-2017)، بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2020، راگەیاند.

جۆ بایدن، کە لە ساڵی 1942 لە دایک بووە، سەر بە پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکایە.

لە ساڵی 2008، جۆ بایدن بیرۆکەی دابەشکردنی عێراقی بۆ سێ هەرێمی کورد، سوننە و شیعە داهێنا و رایگەیاند، تەنیا ئەو دابەشکردنە کۆتایی بە کێشەکانی عێراق دەهێنێت.

بڕیارە لە مانگی 11ـی 2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجام بدرێ و سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرێت.





ئەم هەواڵە 4186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad