English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانه‌كانی میسر دژی سیسی به‌رده‌وامه‌
2019-09-22 [07:20 AM]

ZNA – هه‌ولێر


شەوی رابردوو هەزاران هاووڵاتیی میسری لە شاری سوێس لە باکووری رۆژهەڵاتی میسردەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای لەسەرکار لاچوونی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ده‌كرد.

بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی عەبدولفەتاح سیسی هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران و دەستگیر کردنیان داوە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بووە.

خۆپیشاندەران داوا دەکەن عەبدولفەتاح سیسی واز لە سەرۆکایەتی وڵات بهێنێت و دروشمی بڕۆ (ارحل یا سیسی)یان بەرز کردبووەوە و زانیارییە بڵاو کراوەکانیش باس لەوە دەکەن، کە هیزە ئەمنییەکان گوللـەیان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران، بەکار هێناوە.

پێشتریش لە شەوی هەینی 20-9-2019، هەزاران هاووڵاتیی میسر لە شارەکانی قاهیرە، ئەسکەندەرییە، سویس و مەحەلەی گەورە لە باکووری قاهیرە، خۆپیشاندانیان دژی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵات ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران دروشمی دوورکەوە سیسی (ارحل یا سیسی)یان بەرز کردووەتەوە، کە یەکەمجارە ئەو دروشمە لە دژی سیسی بەرز بکرێتەوە.

عەبدولفەتاح سیسی، کە بە کودەتا هاتووەتە سەر دەسەڵات، فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.

 





ئەم هەواڵە 4444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad