English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگە بە گرنگ ناودەبات
2019-09-22 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆک بارزانی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگەیەک کە دین و نیشتمان لەیەک جیانەکەنەوە بە گرنگ ناودەبات و بە ئەرکی ئەوان دەزانێت، خەڵکەکە پەروەردە بکەن لەسەر پێکەوەژیان و رێز لە یەکدی گرتن و یەکدی قبوڵکردن.

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کرد و لە گوتارێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەی کرد و رایگەیاند: "من لەبیرمە بارزانی چەند بەلایەوە گرنگ بوو و چەند هەوڵیدا بۆ ئەوەی ئەم یەکێتییە دابمەزرێت. بێگومان مامۆستایانی ئایینی رۆڵێکی زۆر گەورە و پیرۆزیان بینیوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەتایبەتی لە شۆڕشی ئەیلوول. شەو و رۆژ مامۆستایان لە سەرتاسەری کوردستان دێ بە دێ دەگەڕان و خەڵکیان هاندەدا خزمەتی شۆڕش و پێشمەرگە بکەن. بەشێکی زۆری مامۆستایانیش چەکیان هەڵگرت و شەهیدیش بوون لە بەرەکانی شەڕدا".

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی هیوای خواست "مامۆستایان بگەڕێنەوە بۆ ئەو دۆخە پیرۆزە چونکە رۆڵی ئێوە ئەوەیە کە خەڵکەکە پەروەردە بکەن و ئامۆژگارییان بکەن. ئەو بە لاڕێدانەی دروستبووە دروستیبکەنەوە، چونکە بەداخەوە ئێمە دەبینین ئینحرافاتێکی زۆر دروستبووە. دینی ئیسلام دینی پێکەوەژیان و ئاشتی و خۆشەویستیی و تەبایی و براییە. لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیشدا رۆڵی ئێوەیە خەڵکەکە پەروەردە بکەن لەسەر پێکەوەژیان و رێز لە یەکدی گرتن و یەکدی قبوڵکردن".

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە کردەوەکانی داعش کرد بەناوی دینەوە و گوتی: "ئەوەی لەم دواییە بینیمان کە بەناوی دینەوە لە هەندێ شوێن کرا، گەورەترین تاوان و خیانەت بوو بەدین. وەک ئەوەی تیرۆریستان کردیان لە تیرۆر و کوشتن و سووتان. هیچ تاوانێک نەما نەیکەن؟ کەی ئیسلام رێگەی ئەم شتانەی داوە".

سەبارەت بە پشتیوانی لە مامۆستایانی ئایینیش سەرۆک بارزانی گوتی: "من پێموایە ئێوە رۆڵێکی زۆر گەورە دەتوانن بگێڕن و بەدڵنیاییشەوە دەبێت پشتیوانیتان بکرێت، ئەوەی پێمان بکرێت پشتیوانیتان دەکەین چونکە بە ئەرکی دەزانین".

سەرۆک بارزانی دینداری و خۆشەویستی بۆ نیشتمان بە تەواوکەری یەکدی ناودەبات  و گوتی: " زۆر گرنگە خەڵکی ئێمە وا پەروەردە بکرێت کە دین و نیشتمان لەیەکدی جیا نەکەنەوە، هەردووکی پێکەوە بەستراوە، ئەوەی دینداربێت نیشتمانی خۆش دەوێ و ئەوەی نیشتمانی خۆش بوێ دیندار دەبێت. هەردووکی پێکەوە بەستراوەتەوە و دەبێت ئێوە (مامۆستایانی ئایینی) رایگرن".

 





ئەم هەواڵە 2596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad