English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كۆگایه‌كى ئه‌مباركردنى ئاوى له‌ده‌به‌نراو داده‌خرێت
2019-09-22 [10:34 AM]


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆى خراپ ئه‌مباركردن و نه‌شیاوى شوێنه‌كه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى كۆگایه‌كى ئه‌مباركردنى ئاوى له‌ ده‌به‌نراو له‌گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى داده‌خات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ى به‌دواداچونى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى له‌ده‌به‌نراوى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دواى چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌كه‌موكوڕیه‌كانى و پابه‌ند نه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كۆگایه‌كى ئه‌مباركردنى ئاوى له‌گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ داخست تا پابه‌ندى سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانى كاركردن ده‌بێت.

به‌پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى به‌دواداچونى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى له‌ده‌به‌نراو كه‌ چاودێرى كۆى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان و عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌بتڵ و په‌رداخ و ده‌به‌دا ده‌كات هۆكاره‌كانى داخستنى كۆگاكه‌ به‌رزى پله‌ى گه‌رمى ناو كۆگاكه‌یه‌ كه‌ئامێرى ساردكه‌ره‌وه‌ى تیا نیه‌ له‌گه‌ڵ دانانى ئاو له‌به‌رتیشكى خۆرو گه‌رمى سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامى كۆگاكه‌ى كه‌به‌هیچ جۆرێك ڕێپێدراو نیه‌ چونكه‌ دانانى ئاو له‌به‌ر تیشكى خۆر كاریگه‌رى خراپى ته‌ندروستى له‌سه‌ر پیًكهاته‌ى ئاو دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستى هاوڵاتیان  له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ و له‌ پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان به‌ بڕیارى قائیمقامى سلێمانى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ له‌به‌ر تیشكى خۆر قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ .

به‌بڕیارى قائیمقامى سلێمانى كۆگاكه‌ داده‌خرێت تا پابه‌ندى سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانى كاركردن ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad