English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری: دەبێت مووچە لە کاتی خۆیدا و بە شێوەی مانگانە بە مووچەخۆران بدرێت
2019-09-22 [12:11 PM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند زانیارییەکی لەبارەی مووچە و چاکسازییە داراییەکانەوە ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ”ئەوەی ئێستا ئەولەویەتی کاری وەزارەتی داراییە، دوو خاڵە“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە خاڵی یەکەم پەیوەندی بە مووچەوە هەیە کە دەبێت لە کاتی خۆیدا و بە شێوەی مانگانە مووچە بە مووچەخۆران بدرێت. خاڵی دووەمیش بریتییە لە چاکسازیی دارایی و ئیدارەدانی لە هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەروەها ڕای گەیاند، ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان و ”لێژنەیەك كاری تێدا دەكات، بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا ئامادەبێت“.

ڕوونیشی کردەوە، وەزارەتەکەی ئەو پلان و بەرنامانە جێبەجێ دەكات كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، ”هەر شتێك لە داهاتوودا پەیوەندی بەو بابەتە هەبێت، ڕادەگەیەنرێت، بۆیە ئەو بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە“.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 8464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad