ZNA-هەولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕای دەگەیەنێت، كهسێك لە خانەقین، خەزووری و دوو ژنبرای دەداتە بەر چەقۆ، پاشان تۆمەتبارەكە دەستگیر كرا.
عەقید دیار شەوكەوت، بەڕێوەبری پۆلیسی خانەقین ڕایگهیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو 21/9/2019، پیاوێك لە گەڕەكی بەختیاریی شاری خانەقین بە چەقۆ هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی خەزووری و پاشان خەزووری و دوو ژنبرای دەداتە بەر چەقۆ و برینداریان دەكات، دواتر بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانە".
گووتیشی: "دواتر تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسهوه دەستگیر كرا و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش دەركەوتووە، ڕووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە".
بەپێی زانیارییەكانی برینی یەكێك لە بریندارەكانى ئهم ڕووداوه، سەختە.
باسنیوز
ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە |