English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مونا قەهوەچی: لەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەسەر پڕۆژەی چاکسازی دەدات
2019-09-22 [12:27 PM]

ZNA- هه‌ولێر


 سكرتێری په‌رله‌مان باس له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌كات و پێی وایه‌ په‌رله‌مان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌.

پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌هێنا و بڕیاره‌ دوای ده‌ستكاریكردنی له‌ لایەن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە دووباره‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێتەوە بۆ ئەوە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هه‌ركاتێك پرۆژه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا ئێمه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ كاركردن تێیدا".

گوتیشی: "داوامان كردووه‌ به ‌هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌و پرۆژەیە ئاماده‌ بكرێت، له‌م حه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ده‌درێت".

سه‌رچاوه‌: KDP





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad