English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆژەی چاکسازی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت
2019-09-22 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  سكرتێری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دا، ، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌درێت و بڕیاره‌ دوای ده‌ستكاریكردنی دووباره‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێتەوە بۆ ئەوە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، رایگه‌یاند، هه‌ركاتێك پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ئێمه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وتیشی، په‌رله‌مان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، داوامان كردووه‌ به ‌هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌و پرۆژەیە ئاماده‌ بكرێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ده‌درێت.

پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌هێنا و بڕیاره‌ دوای ده‌ستكاریكردنی له‌ لایەن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە دووباره‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێتەوە بۆ ئەوە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad