English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئێمه‌ ده‌ست پێشخه‌ری جه‌نگ نابین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
2019-09-23 [06:43 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''دڵنیانیم له‌وه‌ی کە له‌ جه‌نگ خۆمان ده‌دزینه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستپێشخەر نابین بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ و له‌وانه‌یش نابین كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت''.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی سی بی ئێس-ی ئه‌مریكی راگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ''درۆگەلێک ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  ره‌وشه‌كه‌ په‌لكێشی جه‌نگ ده‌كات'' و ئه‌مریكا پێویستی به‌ به‌رپرسانێكی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌یه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی درۆ و راستیی .

ئه‌و ده‌شڵێت: ''ئێمه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆین به‌ڵام نه‌ك بۆ رێككه‌وتنێكی یه‌ك  ساڵ  یان پێنج ساڵی داهاتوو بێت، پێویسته‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن بكه‌ین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''دڵنیانیم له‌وه‌ی کە له‌ جه‌نگ خۆمان ده‌دزینه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستپێشخەر نابین بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ و له‌وانه‌ش نابین كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت''.

 





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad