ZNA - هەولێر
لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان زیاتر لە 18 ملیۆن قوتابی ساڵی نوێی خوێندنیان دەست پێكرد.
سەر لەبەیانی ئەمرۆ دوشەممە لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان رۆژی یەكەمی وەرزی نوێی خوێندنە، زیاتر لە 18 ملیۆن قوتابی دەچنە سەر پۆلەكانی خوێندن، لەو رێژەیە 14 ملیۆن و 500 ھەزار قوتابی قوتابخانەكانن و ئەویتریشی قوتابی زانكۆكانن كە ئەمرۆ ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەكەن.
زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیش لە قوتابخانەیەكی کچانەی تاران لەلایەن حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێرانەوە لێدرا.
دانیشتووانی ئێران کە لە نەتەوەکانی کورد، تورکی ئازەری، فارس، عەرەب، بەلووچ و تورکمان پێکهاتووە، تەنیا فارسەکان بە زمانی دایکییان دەخوێنن و بە پێی دەستووری ئەم وڵاتە نەتەوەکانی دیکەش ناچارن بەم زمانە بخوێنن.
ئەم هەواڵە 4546جار خوێندراوەتەوە |