English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بەریتانیا مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند
2019-09-23 [11:05 AM]

ZNA - هەولێر


"تۆماس کووک" گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بەریتانیا و ھاوكات كۆنترین كۆمپانیای گەشتیاری لە جیھاندا ، داواکاری پێشکەش بە دادگای گشتی وڵاتەکەی کردووە بۆ ئەوەی پشكنینی ناچاری بۆ ئەنجامبدەن.

بە گوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، گفتوگۆکان لەبارەی رێککەوتن لە نێوان خاوەن پشکەکان لە کۆمپانیاکە و پارەداركردنە نوێیە داراییەکان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هاوکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی بەریتانیا لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی رایگەیاند، تۆماس کووک مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و لە کارەکانی دەوەستێت.

هاوکات کۆمپانیای تۆماس کووکیش لە راگەیەندراوێکدا لەسەر ماڵپەرەکەی بڵاویکردووەتەوە، گشت گەشتە داهاتووەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

هەر لەم بارەیەوە وەزیری گەشتیاریی تورکیا رایگەیاند کە حکومەتەکە‌ی بە شێوەی قەرز هاوکاریی کۆمپانیاکانی دەکات کە بەهۆی داڕمانی تۆماس کووکەوە زیانمەند بوونە. 





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad