English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار کەمپی کۆچبەران لە پارێزگای نەینەوا داخران
کەمپی ئاوارەکانی عێراق/ ئەرشیڤ
2019-09-23 [11:41 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، چوار کەمپی لە سنووری پارێزگای نەینەوا داخست.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەواوی خێزانە ئاوارەکانی هەر چوار کەمپەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەمەش کردووە، نزیکەی 4 ساڵە ئەم ئاوارانە لەو کەمپانەدا دەژیان و دوای گەڕانەوەشیان بۆ ناوچەکانیان وەزارەت کەمپەکانی داخستووە.

پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داخستنی 3 کەمپی دیکەی لە سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاندبوو.

 





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad