English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی کارەبای پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کەم کرایەوە
2019-09-23 [11:48 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت بۆ لەومەودوا نرخی پێدانی کارەبا بە کێڵگە پەلەوەری و کشتوکاڵییەکان کەم کراوەتەوە و هاردەی ترێش قەدەغە کراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند لەمەودوا نرخی پێدانی كارەبای بە كێڵگە پەلەورییەكان و گەنجینەكانی ساردكەرەوە كەم دەبێتەوە، هەروەها هاوردەكردنی ترێش  قەردەغە كراوە.

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "لە درێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بڕیار درا بە كەمكردنەوەی نرخی پێدانی كارەبای نشتیمان بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان و گەنجینە ساردكەرەوەكان لە 130 دینارەوە بۆ 30 دینار بۆ هەر كیلۆ وات و ئەمەش دەبێتە هاندەرێك بۆ زیادبوونەوەی بەرهەمەكانی پەلەوەر".

 

 گوتیشی: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی ترێ بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە و ئەوەی لە بازارەكانیش هەیە بە شێوەیەكی نایاسایی هێندراوەتە ناو هەرێمی كوردستان و لە هەوڵەكانیشمان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو بە بەرهەمانەی بە نیاسایی دێنە ناوەی هەرێم، بە یەكجاری قەدەغە بكرێن و بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بازارەكان ساغ بكرێنەوە"

 





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad