English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەرەبەکانی ئیسرائیل پاڵپشتیی رکابەرەکەی نەتانیاهۆ دەکەن
2019-09-23 [12:20 PM]

ZNA-هەولێر


حزبە عەرەبییەکانی ئیسرائیل پاڵپشتیی رکابەری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری وڵاتەکەیان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

لیستی هاوبەشی عەرەبی، کە نوێنەرایەتیی حزبە عەرەبییەکانی ئیسرائیل لە پەرلەمان (کنێست)ی ئەو وڵاتە دەکات و 13 کورسی بەدەست هێناوە، لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە بینی گانتس، کاندیدی پارتی شین و سپی کردووە حکوومەتی نوێی ئیسرائیل پێک بهێنێت.

بە پاڵپشتیی حزبە عەرەبییەکان بۆی، ژمارەی کورسییەکانی بینی گانتس لە کنێست دەبێتە 57 کورسی و ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەریش گەیشتووەتە 55 کورسی.

بۆ پێکهێنانی حکوومەت، پێویستە کاندیدی سەرۆکایەتیی حکوومەت لانی کەم دەنگی 61 پەرلەمانتار مسۆگەر بکات، کە دەکاتە رێژەی %51.

بەپێی دوایین ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی لیکۆد 32 کورسیی کنێستی مسۆگەر کردووە و پارتی شین و سپیش 33 کورسی بە دەست هێناوە.

رۆژی سیشەممە 17-9-2019، هاووڵاتییانی ئیسرائیل چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

کنێستی ئیسرائیل لە 120 ئەندام پێک دێت و کام لایەن زۆرینەی کورسییەکان بە دەست بهێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیاری دەکات، بەڵام پێویستە رەزامەندیی 61 پەرلەمانتار، بەدەست بهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad