English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیاریەک لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت
2019-09-23 [12:49 PM]

ZNA- هەولێر


لە دوو ڕۆژی داهاتوو کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی 2019ی مووچەخۆران دێت و وەزارەتی داراییش ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەست پێکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکان دەست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی 2019ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەستپێکردووە.

بەپێی ئەو  زانیاریەکانەی کە لە بەردەست دا هەن، کە لەلایەن گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی داراییەوە وردبینی لەلیستی مانگی 7ی تەواوی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کراوە.

هەروەها دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لە 5ی مانگەوە دەست پێ دەکات و خشتەی دابەشکردنەکەش هەروەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 14650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad