English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بەشداری ٢٢ وڵاتی جیاواز پێشانگای بازرگانی هەولێر دەکرێتەوە
2019-09-23 [12:58 PM]

ZNA-هەولێر


بە مەبەستی خستنەڕووی وردەكارییەكانی كردنەوەی سێزەدەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە رێكخەرانی پیشانگاكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان ساز كرد.

 

جۆرج خوری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای IFP-عێراق بۆ رێكخستنی پیشانگە نێودەوڵەتییەكان گوتی: "لەم پیشانگایەدا كە خولی سێزەمینیەتی،٣٠٠ كۆمپانیا لە ٢٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن کە بریتین لە: "عێراق، توركیا، ئێران، فەڕەنسا، چیك، كوێت، قەتەر، هیندستان، لوبنان، سریلانكا، ئۆكراینا، كەنەدا، چین، پۆڵۆنیا، ئیمارات، سوید، میسر، سعوودیە، ئوردن، كینیا، ئەمریكا و هۆڵەندا". كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەكرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت".

 

گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ هاوكات دوو پیشانگای گرنگ دەكرێنەوە، یەكەمیان پڕۆجێكت عێراق پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی بۆ كەرتەكانی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و كارەبا و دووەمیشیان پێشانگای خۆراكی كشتوكاڵی".

 

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای IFP-عێراق بۆ رێكخستنی پیشانگە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پێشبینی دەكرێت ئەم پێشانگایە سەرنجی ژمارەیەكی زۆری پسپۆران و کەسانی خاوەنكار و خاوەن پڕۆژە و بازرگانەكان لە هەموو ناوچەكانی عێراق رابكێشێت و ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی كەرتی ئابووریی هەرێمی كوردستان".

 

گوتیشی: ئەم پێشانگایە لە رۆژی دووشەممە، ٣٠/٩/٢٠١٩ كاتژمێر ١١ی بەیانی دەكرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت كە جگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان، بەشێكی زۆر لە كۆنسولخانەكان پشتگیری كۆمپانیاكانی وڵاتەكانیان دەكەن".

 

هاوکات كاوە سەعید نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە كرد كە 3هەزار كۆمپانیای خۆماڵی و 900 كۆمپانیای بیانی لە كوردستان کاری هاوردە و هەناردە دەكەن".

 

شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانیش گوتی": 29 هەزار كۆمپانیای خۆماڵی و 4 هەزار كۆمپانیای بیانی لە ژوورە بازرگانییەكان تۆمار کراون".

 

لەمبارەوە سۆران قادر بەڕێوەبەری گشتیی پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، گوتی: "ئەمساڵ بە گشتی 22 پیشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێنەوە و بەردەوام دەبین لە كردنەوەی پیشانگاكان بۆ ئەوەی كەرتی ئابووری گەشە بكات. ئەمساڵیش زیاتر لە 2 هەزار و 600 كۆمپانیا بەشدارییان لە پیشانگاكان كردووە و بانگێشتی هەموو كۆمپانیاكانیش دەكەین بۆ بەشداری لەو پیشانگانە".

 





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad