English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشێکی ئەمنی بەسەر شەقامەکانی میسردا سەپا
2019-09-23 [01:34 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای خۆپێشاندانەکانی رۆژی‌ هەینیی رابردوو لە میسر، کەشێکی ئەمنی بەسەر شارەکانی ئەم وڵاتەدا سەپاوە و نزیکەی ٣٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.

چەند رۆژ دوای سەرهەڵدان و خۆپێشاندانەکان لەهەندێک لە شارەکانی میسر، کە داوای لەسەرکارلادانی "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک‌کۆماری ئەم وڵاتەیان دەکرد، باردۆخی نائاسایی ئەمنی لە چەند پارێزگای ئەم وڵاتە راگەیەنرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ئەلجەزیرە، شەقام و مەیدانەکانی میسر هێزێکی زۆری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە جلی ئاساییان لێ کۆبووەتەوە و رێبواران و لاوان دەپشکنن.

ئامادەبوونی ئەم هێزانە لەو شەقامانەی کە بۆ دژبەران گرینگن و هەروها لەبەرانبەر قاوەخانەکان و نێوندە پڕهاتووچۆکاندا زیاتر بە مەبەستی گرتنی ئەو کەسانەیە کە بە مۆبایل وێنە دەگرن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، لە بەشێکی زۆری شارەکانی میسر خۆپێشاندەران داوای لەسەر کار لادانی عەبدولفەتاح ئەلسیسی دەکەن.





ئەم هەواڵە 4813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad