English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى.. چاره‌سه‌رى دیاره‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا ده‌كرێت
2019-09-23 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌گى به‌ره‌ڵا له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى, خه‌لَكى شاره‌كه‌ى هه‌ره‌سان كردووه‌ و قائیمقامیه‌تى سلێمانیش له‌ رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌ولَى چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌كه‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌23 ئه‌یلولى 2019 به‌ ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى  سه‌گى به‌ره‌ڵا كه‌ به‌م دوایه‌ به‌هۆى زۆربونى ژماره‌یانه‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار, له‌ دیوانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌لَ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكخراوه‌كانى ئاژه‌لَدۆستى كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و بیرۆكه‌و پێشنیارانه‌ تاوتوێكرا كه‌ پێویستن بگیرێته‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا و دۆزینه‌وه‌ى گونجاوترین رێگه‌ى چاره‌سه‌ر, له‌ باره‌ى دیارده‌كه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند به‌هۆى زۆربونى ژماره‌یانه‌وه‌ سه‌گى به‌ره‌ڵا بووه‌ته‌ هۆى دروستبونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیان و له‌ ماوه‌ى رابردووشدا چه‌ندین حالَه‌تى نه‌خوازراو به‌هۆى په‌لاماردانى سه‌گ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى تۆمار كراوه‌.

قائیمقامى سلێمانى راشگه‌یاند: له‌م ساڵانه‌ى دوایدا دیارده‌كه‌ به‌گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان زیادى كردووه‌ و وه‌ك حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى له‌ هه‌ولَى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌كن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ , ئاوات محه‌مه‌د راشگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ یاسا به‌ركاره‌كان رێگه‌ى داوه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌رێگه‌ى كوشتنى سه‌گ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام وه‌ك قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌گه‌لَ ئه‌و رێگه‌یه‌دا نین و پێیان وایه‌ پێشێلكردنى مافى ئاژه‌ڵانه‌وه‌ و رێكخراوه‌كانى بواره‌كه‌ش هه‌مان بۆچونیان هه‌یه.

ده‌رباره‌ى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى تر بۆ چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیانى شاره‌كه‌, قائیمقامى سلێمانى ووتى: ئێستا سه‌رقالَى پڕۆژه‌یه‌كن كه‌ بۆچونى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانى پاراستنى مافى ئاژه‌ڵانى له‌گه‌لَدایه‌ ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵاكان له‌ "پاناگه‌" یان شوێنێكى تایبه‌ت و له‌رێگه‌ى تیمی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى بكرێن , قائیمقامى سلێمانى راشگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌ خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ سه‌ره‌تا سه‌گه‌كان له‌ رێگه‌ى تیمه‌كانى شاره‌وانیه‌وه‌ له‌رێگه‌ى ده‌رزى بێهۆشكه‌ر له‌و شوێنه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌ دور بێت له‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتیان، هه‌نگاوى دواتر دابینكردنى خۆراك و چاودێرى ته‌ندروستى ده‌بێت له‌رێگه‌ى پزیشك و تیمه‌كانى ڤێترنه‌رى، قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆ دابینكردنى خۆراك سود له‌ پاشماوه‌ى خۆراكى چێشتخانه‌و رێستۆرانته‌كان وه‌رده‌گیرێت.

له‌ باره‌ى جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌ ئاوات محه‌مه‌د ووتى : بونى ژماره‌یه‌كه‌كى زۆرى سه‌گى به‌ره‌ڵاو زۆربونى به‌رده‌وامى ژماره‌یان پێویستى به‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌موو دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌و پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئاستێكى باڵادا بێته‌ سه‌ر هێلَ بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سه‌گى به‌ره‌ڵا كه‌ بووته‌ هۆى هه‌راسان كردنى هاوڵاتیان .





ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad