English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌پرسانی ئەمەریکا به‌ سه‌ركرده‌ لوبنانیـیەکانیان راگه‌یاندوه‌ خۆیان له‌ حزبوڵڵا به‌دوور بگرن
2019-09-23 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەک ئاشكرای كرد، به‌رپرسانی ئەمەریکا، لوبنانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی وڵاتەکەی سزای هەر لایەنێك دەدات پشتیوانی حزبوڵڵا بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فرانس پـرێس بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە لوبنان بۆی ئاشکراکردوون مارشاڵ بلینگسلی، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری دارایی دژە تێرۆرزم بە کاربەدەستانی لوبنانی گوتووە هەر لایەنێک یارمەتی حزبوڵڵا بدات، ئیدی بە چەک یان پارە و هەر شتێکی دیکەی ماددی، ئەوا ئەمەریکا سزای دەدات.

بەڵام دڵنیایی داوە سزاکان تەنیا ئێران و ئەو گروپانەی سەر بە ئێران لە ناوچەکە دەگرێتەوە و هیچ کاریگەری نابێت بەسەر ئەو لایەنانەی لە ناو لوبناندا پەیوەندی سیاسیـیان لەگەڵ حزبوڵڵادا هەیە.

بلینگسلی شەوی یەکشەممە گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و ئەمڕۆ لەگەڵ هەریەک لە سەعەد ئەلحەریری سەرۆک وەزیر و نەبیهـ بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆبووەوە.

پـێشتر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان لە ڕایگەیانێکدا نووسیویەتی، مارشاڵ بلینگسلی بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژی گەیشتووەتە لوبنان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری کاربەدەستانی لوبنان. دەشڵێت بلینگسلی هانی لوبنانیـیەکان دەدات هەنگاوی پـێویست بنێن بۆ خۆدورگرتن لە حزبوڵڵا و لایەنەکانی دیکەی دەیانەوێت سەقامگیری و دامودەزگاکانی لوبنان لاوازبکەن.

حزبوڵڵا لە کۆی 128 کورسی پەرلەمانی لوبنان خاوەنی 13 کورسـیـیە و 3 وەزیری لە حکومەتدا هەیە.

 

voa





ئەم هەواڵە 4438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad