English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکى لە عێراق کۆبووەوە
2019-09-24 [09:00 AM]

ZNA-هەولێر


 


بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لە هاوکارى و هەمانگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێویستیى بەشداریى هێزەکانى ئەمەریکا لە میکانیزمى هاوبەشى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى و ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر کردەوە، هەروەها خۆشحاڵیى خۆى بە کەشى ئەرێنێى پەیوەندیى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عیراق و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا نیشان دا.
لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە 24/9/2019 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و گریگۆرى کوودەر بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکى لە عێراق، دۆخى ئاسایشى ناوچە کێشە لەسەرەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراقیان تاوتوێ کرد و بەتایبەتى تیشکیان خستە سەر دۆخى پارێزگاى کەرکووک و دەوروبەرى و ناوچەى شنگال و دەشتى نەینەوا، هەروەها جەختیان لە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى لە تەواوى عێراق کردەوە.
بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ستایش و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ یارمەتى و پشتگیریى ئەمەریکاى لە هەرێمى کوردستان بۆ تێکشکاندنى داعش دووپات کردەوە و بەردەوامیى بەشداریى ئەمەریکاى لە پرۆسەى یەکخستنى پێشمەرگە و چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە بە پێویست زانى و سوپاسى ئەو هاوکارى و یارمەتییەى کرد کە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشکەشى کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندێکى سەربازیش تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکیش لە عێراق ستایشى ڕۆڵى پێشمەرگەى لە شەڕى دژى تیرۆر کرد و بەردەوامیى پشتگیریى ئەمەریکاى بۆ پێشمەرگە و هەرێمى کوردستان نیشان دا و جەختى لە ڕۆڵى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و پشتگیرى لە هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنى پێشمەرگە و پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە کردەوە.





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad