English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ولاته‌ دەهەژێنێت
2019-09-24 [09:27 AM]

ZNA-هەولێر


بومەلەرزەیەکی بەهێز بەناوبانگترین شاری گەشتیاریی تورکیا دەهەژێنێت و بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا زانیاری دەخاتە روو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2019، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 4.6 لە شاری ئیستەنبوڵی داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاندووە، سەنتەری بوومەلەرزەکە دەریای مەڕمەڕە بووە و جگە لە ئیستەنبوڵ، هەموو دانیشتووانی ویلایەتەکانی دەوروبەری ئیستەنبوڵ، هەستیان پێ کردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئیستەنبوڵ، کە کەوتووەتە باکووری رۆژئاوای تورکیا، پایتەختی دووەمی تورکیایە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شارە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە، کە ساڵانە دەیان ملیۆن گەشتیاری بیانی، سەردانی دەکەن.





ئەم هەواڵە 4642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad