English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئانۆ جەوهەر: داوامان كردووە یان باجەكە هەڵگرن، یان با خەڵك باجەكە نه‌دات
2019-09-24 [11:23 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای وردبینی لە نرخی كارتەكانی هەرسێ هێڵی كۆڕەك (تیلیكۆم، ئاسیاسێڵ، زەین) لە ڕێگەی نووسراوێكی فەرمییەوە داوای كەمكردنەوەی باجی سەر نرخی كارتەكان دەكات.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2015 سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی، بڕیاری دا 20%ی باج بخرێتە سەر نرخی كارتەكانی هەرسێ كۆمپانیای پەیوەندیكردن".

جەوهەر ڕاشیگەیاند: "ئەوكاتەی ئەو بڕیارە درا بە بیانووی شەڕی داعش و نرخی نەوت بوو، بەڵام ئێستا هەم شەڕی داعش تا ڕاددەیەكی باش نەماوە و هەم نرخی نەوت بەرز بووەتەوە، بۆیە نووسراوێكی فەرمیمان لەڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێڕاق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق، لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە".

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت: "لە نووسراوەكەدا داوامان كردووە یان باجەكە هەڵگرن، یاخود كەم بكرێتەوە بۆ لەسەدا 10% و بخرێتە سەر كۆمپانیاكان، نەك خەڵك باجەكە بدات".





ئەم هەواڵە 1930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad