English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ری مانگ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت
2019-09-24 [11:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداریی ده‌داته‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ حكوومییه‌كان و ده‌ڵێت: "دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئۆتۆمبێله‌ حكوومییه‌كانه‌وه‌، سه‌ری مانگ بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ئاگاداربن".

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوی وه‌زاره‌ت بۆ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ڵێت: "هه‌مووان ئاگاداربن له‌ 1/10/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌پێی بڕیاریكی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئۆتۆمبێله‌ حكوومیه‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆوه‌ له ‌رۆژی 1/10/2019 وه‌ هه‌رئۆتۆمبێلێكی حكوومی له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربێت، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیریت، كه‌سی سه‌رپێچیكاریش له‌رێگای به‌شی داواكانی هاتووچۆوه‌ ده‌درێته‌ داگا بۆ سزادانی به‌تومه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ‌تاكه‌ كه‌سی".

فازڵ حاجی هۆشداریی ده‌داته‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ حكوومییه‌كان و ده‌ڵێت: "داوا له‌سه‌ر جه‌م شوفێری ئۆتۆمبێله‌ حكوومیه‌كان ده‌كه‌ین، ئاگاداربن و ‌پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان توشی سزا نه‌كه‌ن"

 





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad