English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا: سوپاسی سەرۆک بارزانی و گەلی کورد ده‌كه‌ین لە شکاندنی تیرۆر
2019-09-24 [12:35 PM]

ZNA- هه‌ولێر


لە شاری برایتن پارتی کرێکارانی بریتانیا کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەست بە ئامادە بوونی سەدان ئەندامی ئەو حزبە، و نوێنەرانی چەندین حزب و دیبلۆماتکار، شێرکۆ حەبیب بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لەو کۆنفراسه‌دا کرد

  لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە نوێنه‌ری پارتى چاوی کەوت بە کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و دبلۆماتکار، لە دیدارێک لەگەڵ  سه‌رۆكی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا جیرمی کوربن سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی پێگەیاند و هیوای سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفراسی بۆ خواستن لەبەرامبەردا کۆربن سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی کرد،هەر لە میانەی ئەو کۆنفرانسە نوێنەری پارتی چاوی کەوت بە خاتوو ئیملی فونبری وەزیری دەرەوەی سێبەر، کە باس لە دۆخی ئیستای هەرێم و ناوچەکە کرا

 هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارتی  چاوی کەوت بە فیبیان هاملتن وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست له‌ حکومەتی سێبەر" له‌و دانیشتنه‌دا  بیرو را ئاڵوگۆر کرا لەسەر دوا پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە، نوێنەری پارتی ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر کرد و ئەوەشی خستە روو کەوا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان پێشکەوتنی بەخۆوە بینیووە و گرفتەکان بەرەو کۆتای دەچن بەگوێرەی دەستور، هەروەها بۆ چوونەکانی سەرۆک بارزانی و تێروانینی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ هۆکارن بۆ چارسەرکردنی گرفتەکان

 لە تەوەرێکی دیکە نوێنەری پارتی سوپاسی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتی کوردستان لە جەنگی دژی تیرۆر کە کورد لە بڕی دیموکرات خوازانی جیهان بەرگری کرد، بۆیە ئەمرۆش گرنگە بەردەوام بن لە ئاوەدان کردنەوەی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ئەو شاروشارۆچکانەی وێران کراون لە لایەن داعش، لە لای خۆیەوە وەزیری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد، و رۆڵی گەلی کوردی لە شکاندنی تیرۆر بەرز نرخاند و  باسی لە سەردانەکەی خۆی کرد بۆ کوردستان  پێش چەند ساڵێک .


هەر لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسە نوێنەری پارتی چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی حزبی و دبلۆماتکار، لەوانە جێگری سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی نەتەوەیی غانا، شاندی تایلاند، کونسولی کازاخستان، بەرپرسی لێژنەی پشتگیری موسولمانانی به‌ریتانیا لە پارتی کرێکاران،جێگری سەرۆکی بزاڤی گۆرانکاری دیموکراتی زیمبابۆی، و کریس تۆماس وەزیری سیاسەت و چاک سازی حکومەتی ئایل ئۆف مەنك  باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کرا، هەروەها کورتە باسێک لەسەر پارتی و دوا هەڵبژاردنی کوردستان و پێکهێننای حکومەتی هەرێم لە لایەن پارتی، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بوو.

111

 





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad