English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی مامەڵەنەكردن بە جۆرە دۆلارێكەوە روونكردنەوە دەدرێت
2019-09-24 [12:40 PM]

ZNA-هەولێر


بەپێی بەداداچوونیك دەردەكەوێت، لە هەندێك شوێن مامەڵە بەو 100 دۆلارییانە ناكرێت كەوا لە ساڵی 1996 چاپ كراون. بانكی ناوەندییش روونكردنەوە دەدات و كارەكە بە “نایاسایی” وەسف دەكا.


زاگرۆس ئەحمەد، هاووڵاتییەكی شاری هەولێرە و رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی خانوو، هەندێك 100 دۆلاری چاپكراوی ساڵی 1996ی لابووە، لە زۆر شوێن لێیان وەرنەگرتووە، گوتی: "ئەو دۆلارانە كێشەی كۆن و دڕاو و ساختەیان نەبوو، لە چەندین شوێن وەریان نەدەگرت، بە تایبەت لە هەندێك خواردنگە و بەتایبەت تر لە پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل".


روونیشی كردەوە، ئەوانەی رەتیان دەكردەوە دراوەكە وەربگرن، هیچ بیانوویەكی یاساییان نەبووە.


به‌شێک له‌ نووسینگه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش لەپشت كێشە دروستكردنن بە ‌مامه‌ڵەكردن‌ به‌و جۆرە‌ 100 دۆلارییانه‌وه‌.


لەم بارەیەوە عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ جۆرە دراوێكی دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان رەت نەكراوەتەوە، گوتی: "لای ئێمە لە هەولێر و لای بانكی ناوەندیی عێراقیش هیچ كێشەیەك نییە و دۆلاری چاپی 1996 و هەموو دۆلارەكانی تریش مامەڵەیان پێوە دەكرێت".


روونیشی كردەوە، هەندێك لە سەڕافەكان و بانكەكان كێشەیان بۆ مامەڵەكردنەكە دروست كردووە، گوتیشی: "هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، مامەڵەكردنی هیچ جۆرە دۆلارێك رانەگیراوە، ئەوەی دەكرێت بەرامبەر دۆلاری چاپی 1996 تەنیا هەندێك سەڕافەكانن، ئەوەش كارێكی ناقانوونییە و زیان لە بازاڕ دەدا".


جەختیشی كردەوە: "ئەگەر دۆلار كۆن بووبێت یان دڕابێت، ئەوا لەنێو دۆلارفرۆشان بە كەمتر لە نرخی خۆی وەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر دۆلارەكە ساختە نەبێت و بێ كێشە بێت، بگوترێت مامەڵەی پێوە راگیراوە ئەوە دوورە لە راستی و ئێمە لێی بەرپرس نین".


دووپاتی كردەوە، ئەگەر دراوێك لە بازاڕ هەڵبگرێتەوە یان كاری پێ نەكرێت، بانكی ناوەندی هیچ قسەیەك ناكات، پارەكە لە بازاڕ وەردەگیرێـت و جارێكی تر نایخاتەوە نێو بازاڕ".


پرسیاری لە به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی فه‌رمانگه‌ی دارایی له‌ بانکی ناوه‌ندیی عێراق كرد، ئەوان رایان گەیاند: “بانکی ناوه‌ندیی عێراق مامه‌ڵه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ چاپه‌کانی دۆلاره‌وه‌ ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره‌ 100 دۆلارانەیشی ساڵی 1996 یان دواتر چاپ کراون، ئه‌وەی هەیە ته‌نیا له‌ناو بازاڕدایه‌ خەڵكێك وەری ناگرێت نه‌ک بانك”.


عابد ساڵح، روونی كردەوە لە سه‌رجه‌م بازاڕه‌کانی وڵاتانی دراوسێ مامه‌ڵه‌ به هه‌موو جۆرێکی دۆلاره‌وه‌ ده‌که‌ن و به‌پێی بڕ و جۆری چاپی دۆلاره‌که‌ بڕیار ناده‌ن.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad