ZNA-هەولێر
لیژنەی ناوچە كوردستانیه‌كانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە دێنە به‌رده‌م ئاوارەکانی ئەو ناوچانە لە ڕووی بەشداریکردنیان لە دەنگدان تاوتوێ ده‌كات.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە پێشوازیی لە سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کرد.
لەدیدارێكدا باسی کێشەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم کە دەکەونە سنوورێ پارێزگای نەینەوا وەک شنگال و زوومار كرا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باسی له مەترسیی کەمبوونی رێژەی کورد لەو ناوچانە کرد.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە دێنە به‌رده‌م ئاوارەکانی ئەو ناوچانە لە ڕووی بەشداریکردنیان لە دەنگداندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سەرنج و تێبینی و پرسیاری خویان ئاراستەی ناوبراو کراو داوایان سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كرد بە ڕاپۆرت ھەموو داتا‌و زانیاریی پەیوەست بەو ناوچانەى دەکەونە سنووری پارێزگای نەینەوا بە لیژنەکە بدرێت و ئامادەیی خوشیان نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى کاری پێویست.
ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە |