English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ڤیزەی بە چەند ئەندامێکی شاندی روسیا نەدا
2019-09-24 [01:47 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلوول رایگەیاند: واشنتن ڤیزەی بە هەندێک لە ئەندامانی شاندی رووسیا بە مەبەستی بەشداری‌کردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەداوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ئەم کارەی ئەمریکا، "دیمتری پسکۆڤ" گوتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاندووە پێنەدانی ڤیزە بە ئەندامانی شاندی رووسی وڵامی توندی لە لایەن مۆسکۆ و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لێ‌دەکەوێتەوە.  

رۆژی دووشەممەش میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەمریکا ڤیزەی به هەندێک لە ئەندامانی شاندی ئێرانی نەداوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک‌کۆمار رۆحانی بە مەبەستی بەشداری کرند لە کۆبوونەوەی ساڵانە‌ی رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان سەردانی ئەمریکا بکەن.

 





ئەم هەواڵە 4345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad